شەڕێكی سەخت دەستی پێكرد

06/08/2019 - 23:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

لە گوندەكانی ناوچەی شەرای عەفرین لەنێوان هێزەكانی ڕزگاری عەفرین و سوپای توركیا شەڕێكی قورس بەرپابوو كە تێیدا حەوت سەرباز كوژران.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی ANF لە چەند گوندێكی ناوچەی شەرای عەفرین شەڕ ڕوویداوە، هێرشی سوپای توركیاو هاوكارەكانی تێكشكێندراون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لەناوچەكە وەرگیراوە لە گوندەكانی مالكییە، مارانەزو شێوارقای شەڕ دەستی پێكردووە.

لە شەڕەكەدا هێزەكانی ڕزگاری عەفرین بەتووندی وەڵامی هێرشەكەی سوپای توركیایان داوەتەوەو بەلانی كەم (7) سەربازیان كوشتووەو شەڕ لە گوندی مالكییەو سوارقایە بەدژواری بەردەوامە.