حاجی ئۆمەران... دەستبەسەر ترێلەیەك جگەری ئێرانی ماوەبەسەرچوودا گیرا

08/08/2019 - 10:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ڕایدەگەیەنێت: دوێنێ چوار شەممە دەست بە سەر ترێلەیەكی باری كاشیدا گیرا كە لە ژێر باری كاشیدا باری جەرگ بە شێوەی شاراوە دانرابو.


كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەنرداوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند:دوێنێ چوارشەممە رێكەوتی ٧/٨/٢٠١٩ بەرێوەبەرایەتی ئاسایشێ كۆمەلگای دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران توانیان دەست بە سەر ترێلەیەكی باری كاشی دابگرن كە لە ژێر باری كاشی دا باری جەرگ بە شێوەی شاراوە دانرابوو.


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ھەول دەدرا ئەو جگەرە بە شێوەی قاچاق ھاوردەی ھەرێمی كوردستان بكەن، لە دوای تەواو بوونی رێكارە گومرگیەكان خۆشبەختانە لە لایەن كارمەندانی چاوكراوەكانی ئاسایش ھەولەكە پوچەل بكرێت و دەست بە سەر جەرگەكە دا بگیرێت و رێكارە یاساییەكان بەرامبەر بە سەرپێچكاران و قاچاقچییەكان بگیرێتە بەر.