لەكاتی مەلەوانیدا كەسێك خنكا

09/08/2019 - 19:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەك كە پیشەی پۆلیسی پاسەوانی سنورە دوای ئەوەی لەگەڵ خێزانەكەی بەمەبەستی گەشتكردن ڕوودەكاتە ڕووباری كەوێی، لەكاتی مەلە كردن لە ڕووبارەكەدا خنكا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتیەك بەناوی (ع . ح . و) لەدایك بووی ساڵی (1976) پیشەی پۆلیس لە پاسەوانی سنور، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەكی ڕاپەڕین لە ڕووباری كەویێ خنكا كە بە وتەی خێزانەكەی بەمەبەستی گەشتوگوزار چوونەتە گوندی كەویێ قەراخ ئاوەكە، چەند جارێكیش داوای لێكردووە نەچێتە ناو ئاوەكە.

پاش گەیاندنی تەرمەكەی بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و توێكاری بۆ لاشەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.