بەرپرسێكی یەكێتی لە كەركوك لە پۆستەكەی دوورخرایەوە

10/08/2019 - 08:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

لەشاری كەركوك و بەفەرمانی پارێزگاری ئەو شارە بەوەكالەت، بەرپرسێكی كورد لە پشكی یەكێتی لە پۆستەكەی دووردەخرێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی كەركوك 24، بەرپرسێكی كورد لە پشكی یەكێتی بەناوی عەمید (كەریم جوامێر) بەڕێوەبەری بەشی كاروباری هۆزەكان لە پۆستەكەی دوورخرایەوەو كەسێكی عەرەب بەناوی عەقید (ئەحمەد موحەمەد جبوری) كە خزمی (راكان جبوری) پارێزگاری كەركوك بەوەكالەتە لەجێگەكەی داندراوە.