گەشتیارێكی عەرەب لەخنكان رزگاركرا

10/08/2019 - 08:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

هاوڵاتیەكی عەرەب بە ناوی (حوسێن عەلی عەباس) خەڵكی پارێزگای بەسرا لە ئەنجامی كەوتنە ناو ئاوەوە لەلایەن تیمی مەلەوانانەوە ڕزگاركرا بە هاوكاری ماسی گرێكی خۆبەخش.

بەپێی هەواڵێكی سۆران نیوز، ئەم هاوڵاتییە عەرەبە باوكی (3) منداڵ بووەو بەمەبەستی گەشتكردن ڕویان لەناوچە گەشتیارییەكانی شاری سۆران كردبوو، دوای ئاگاداركردنەوەشیان لەلایەن تیمەكانی تایبەت، بەڵام دواجار بژاردەی شوێنی نەگونجاوو مەترسیداری كردووە دوای هەوڵ و ماندوبوونێكی زۆر توانیان لە خنكان ڕزگاری بكەن.