ئەو كەسەی ویلەكانی دزی بوو دەستگیركرا

10/08/2019 - 08:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە (100 – 150) ویلی‌ ئۆتۆمبێلی‌ دزیبوو.

هاوڵاتییەك لەبەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان سكاڵای‌ تۆماركردووە، كە لەكۆگاكەیدا ژمارەیەكی‌ زۆر ویلی‌ تایەی‌ ئۆتۆمبێلی‌ لێدزراوە.

پاش دەستپێكردنی‌ لێكۆڵینەوەكان ‌و كۆكردنەوەی‌ زانیاری‌ ورد، تونرا تۆمەتبارەكە لەقەزای‌ چەمچەماڵ لەكاتی‌ فرۆشتنی‌ ویلەكاندا لەلایەن مەفرەزەكانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان بەهاوكاری ئاسایشی‌ چەمچەماڵ دەستگیربكرێت كە بەنیاز بووە هەر ویلێك بە (150) دۆلار بفرۆشێت.

تۆمەتبارەكە ناوی‌ (هـ، ح، م) و لەدایكبووی‌ ساڵی‌ (1979) یەو لەئێستادا بەبڕیاری‌ دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.