لیژنەكانی چاودرێری بۆ ڕۆژانی جەژن دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتیان

10/08/2019 - 11:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


لەئەنجامی سەردانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و پشكنینی كاڵاوشمەك و خزمەتگوزارییەكان، دەركەوتووە بەشێكی زۆر لە چێشتخانە و ریستۆرانت و ئەو شوێنانەی هاوڵاتیان بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش رووی تێدەكەن، پابەندن بە جێبەجێكردنی مەرج و رێنماییەكان.

 

ئازاد نەبی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، رایگەیاند: بەهۆی سەردان كردنی لیژنەكان بۆ بازاڕ و شوێنەگشتیەكان و پشكنین بۆ ئەو كاڵاوشمەك و خزمەتگوزارییانەی لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەكاردەهێنرێت دەركەوتووە لە سلێمانی بەشێكی زۆر لە چێشتخانەو ریستۆرانت و هەموو ئەوشوێنانەی هاوڵاتیان و گەشتیاران بۆبەسەربردنی كاتێكی خۆش رووی تێدەكەن، پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردنن.

 

وتیشی: ئامانج لە دروستكردن و پێكهێنانی لیژنه هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، پابەندكردنی شوێنەكانە بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و كەمكردنەوەی سەرپێچیكردن نەك سزادان و روبەروی كردنەوەیان بە رێكاره یاساییەكان.


ئەوەشی خستەڕوو: لەهەڵمەتی لیژنە هاوبەشەكاندا‌ دەركەوتووە چێشتخانە، ریستۆرانت، ئۆتێل، میوانخانە و هەموو ئەوشوێنانەی هاوڵاتیان بۆبەسەربردنی كارتێكی خۆش روی تێدەكەن‌ پابەندن بەمەرج و رێناییەكانی كاركردن بەتایبەت تەندروستی و دڵنیابونەتەوە لێیان، ئێستا سلێمانی خاوێنترین شارە لەعێراق و بۆتە پێشەنگ، كەئەمەش لە ئەنجامی هەوڵەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەهاوبەشە‌كان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی ترهاتۆتە بوون.


هەروەك وتیشی؛: لەپێناو بەرژەوەندی كاری خۆیان و تەندروستی هاوڵاتیان، هیوادارین ئەو چەند شوێنەی كە سەرپێچییان لێ تۆماركراوە بەهەمان شێوە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن بن.

 

ئازاد نەبی ئاماژەی بۆئەوشكرد: لە ‌رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا لیژنه هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەردانی شوێنە ‌گەشتیارەكان دەكەن بۆ پشكنینی ئەو خواردەمەنی و خزمەتگوزارییانەی پێشەكەش بەهاوڵاتیان و گەشتیارن دەكرێت، هەمیشە چاوێكی كراوە دەبن بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان.