بەغدا هەوڵی راگرتنی دانانی پارێزگاری نوێ كەركوكی داوە

10/08/2019 - 15:24 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
لەگەڵ ئەوەی بەغدا دەسەڵاتی ئەوەی نییە دانانی یارێزگار رابگرێت لەلایەن ئەنجومەنەكەیەوە بەڵام تا ئەنجومەنی پارێوگا نەگەڕێتەوەو كارانەكرێتەوە ناتوانرێت پارێزگار دابنرێت.
 

جەمال شوكر ئەندامی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند"راگرتنی گفتوگۆكان لەسەر دانانی پارێزگاری كەركوك هیچ پەیوەندیەكی بەبەغداوە نییە، بەڵام هیچ زانیاریەكیشم نەبیستوە بەغدا بڕیاری بۆ دواخستنی دانانی پارێزگاری كەركوك دابێت".

 
 وتیشی:"یەكەم هەنگاو ئەوەی گرنگە تایبەت بە كەركوك دەبێت ئەنجومەنی پارێزگا بگەڕێتەوە كەركوك، برادەرانی پارتی بگەڕێنەوەو بارەگاكانیان وەربگرنەوە،  چونكە بەغدا رێی لەوەنەگرتوە، ئەمەش هەنگاوی یەكەمە بۆئاسایكردنەوەی شارەكە، تا ئەنجومەنەكەش نەگەڕێتەوەو كارانەكرێتەوە ناتوانرێت پارێزگار دابنرێت".
 
 بۆ سایتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەگەر لەبەغداوە بڕیاری راگرتنی گفتوگۆكان تایبەت بەدانانی پارێزگاری كەركوك درابێت و داوای دواخستنی ئەو پرسەكرابێت ئەوا بەغدا دەسەڵاتی ئەوەی نییە كارەكانی ئەنجومەنی پارێزگا رابگرێت و كارانەكرێتەوە، بۆیە پێویستە سەرەتا هەنگاوی كاراكردنەوەی ئەنجومەن بنرێت".