بەرپرسێكی باڵای یەكێتی هەرەشەی بڕیارێك لە سەركردایەتی حزبەكەی دەكات

10/08/2019 - 16:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی رایدەگەیەنێت ئەگەر ئەنجومەنی سەركردایەتی ڕۆژی كۆنگرە دیاری نەكات ئێمە ئەو بڕیارە دەدەین و  خۆمان ڕۆژەكە دیاری دەكەین.
 
زوبێر عوسمان جێگری یەكەمی سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی چەژنی قوربان بڵاو كردۆتەوە و وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە تێدا داوادەكاتە ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاربدات كە لە كۆتایی ئەمساڵ یەكێتی كۆنگرەی خۆی سازبكات.
 
زوبێر عوسمان نوسیویەتی "  بەفرەسەتی دەزانم ڕوو لە كادیر و ئەندام و جەماوەری یەكێتی بكەم و پێتان ڕابگەیەنم وەك ئەنجومەنی ناوەندی هەوڵ و  فشارەكانمان بەردەوامە  بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لە كۆتایی ئەمساڵدا و پێویستە بە گیانێكی هەڤاڵانەوە هەموومان بەرەو بەستنی كۆنگرە هەنگاو بنێین."
 
هەوواها دەلێت "داواش لە ئەنجومەنی سەركردایەتی دەكەین لە كۆبونەوەی داهاتوویدا بڕیار لەسەر دیاری كردنی رۆژی بەستنی كۆنگرە بدات چونكە هیچ لەمپەر و بەربەستێك لە بەردەم ئەنجامدانی كۆنگرە نەماوە،بەستنی كۆنگرە لە كۆتایی ئەمساڵدا بۆتە پێداویستیەكی گرنگ و هەنوكەیی بۆ یەكێتی."
لە ئەگەری وەڵام نەدانەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بە دواكەیان جێگرەكەی ئەنجومەنی نادەوندی دەلێت "ئەگەر ئەنجومەنی سەركردایەتی بەم زوانە بڕیاری دیاری كردنی ڕۆژی بەستنی كۆنگرە نەدات ئەوا ئەنجومەنی ناوەندی ناچار دەكەن ئەو بڕیارە گرنگ و چارەنوسساز و مێژووییە بدات."