ئاگاداریەكی گرنگ بۆ ئەو كەسانەی لە جەژندا سەردانی دوكان دەكەن

10/08/2019 - 16:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوبەرایەتیی گەشتوگوزاری دوکان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە ئامادەکاری بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران دەکات و ئاگاداریان دەکاتەوە.

ڕێژین ڕەئوف، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دوکان  ڕایگەیاند. دەستیان بە ئامادەکاریی بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا کردووە و ”لێژنەیەکی پشکنین شوێنە گەشتیارییەکانی بەسەر کردووەتەوە و داوایان لێکردوون پابەندی ھەموو ڕێنمایەکان بن و گرنگی بە سەلامەتی گەشتیاران بدەن“.

رێژین رەئوف هەروەها رایگەیاند، ژمارەی تەلەفۆنی فەرمانگە خزمەتگوزاری و ئەمنییەکان لە شوێنە گەشتیارییەکاندا بڵاو کراونەتەوە بۆئەوەی گەشتیاران لەکاتی ھەر ڕووداوکێکی نەخوازراودا، پەیوەندیی بە پۆلیس و ئیدارەی شارۆچکەکەوە بکەن.

بەڕێوبەری گەشتوگواری دوکان،بۆ (باسنیوز) ئاماژەی بەوەش دا، لەپێناو پاراستنی گیانی گەشتیاران بڕیاری ئەوە دراوە، لەناو دەریاچەی دوکان مەلەکردن بە ھەموو شێوەیەک قەدەغە بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش تابلۆی قەدەغەکردنی مەلە دانراوە.

ئەلبوومی وێنەکان