دوو دوكاندار بەشەر دێن و شەش كەس دەبنە قوربانی

10/08/2019 - 16:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
دوو دووكانداری دراوسێی‌ یەكتر لەقەزای ‌ئاكرێ‌ دەبێتە شەڕیان و لە ئەنجامدا كەسێك كوژرا و شەشی‌ تر برینداربوون.
 
سەرچاوەیەك قەزای ئاكرێ‌ راگەیاند ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەی پیشەسازی ئاكرێ شەڕ لە نێوان دوو دوكانداردا كە ئاسنگەربوون و دراوسێی یەكتربوون دروست بووە.
 
سەرچاوەكە وتیشی "لە شەڕەكەدا چەك بەكارهێنراوە و بە هۆیەوە كەسێك گیانی لەدەست دا و شەشی‌ تر برینداربوون و سەرجەم بریندارەكانیش رەوانەی  نەخۆشخانە كراون و شەڕەكەش كۆنتڕۆڵ كراوە".