سەرۆكی حكومەت پەیامێك بڵاو دەكاتەوە

10/08/2019 - 16:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی



بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردۆتەوە و تیایدا هیوای خواستووە لایەنەكان بە یەكڕیزی و تەبایی خزمەتی هاوڵاتیان بكەن.
لە پەیامەكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمدا هاتووە: بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەكی گەرم لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق وجیهان دەكەم . بەتایبەتیش جەژنی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان پیرۆز دەكەم.
راشیگەیاندووە: لەم ساتە پیرۆزانەدا ئومێدەوارین هەموو گرژی و ئاڵۆزییەكان لەم ناوچەیەدا بە رێگەی گفتوگۆ و بە شێوەیەكی ئاشتیانە كۆتایی پێ بێن وئاشتی وئارامی سەقامگیر ببێت.
لە كۆتایی پەیامەكەیدا سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە: هیوادارین بە یەكریزی و تەبایی، هەموومان بە یەكەوە بتوانین هاوكار بین لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری گەل و گەشەسەندنی وڵات.