شاندێكی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

11/08/2019 - 08:28 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

بۆ یەكلایی كردنەوەی چەند پرسێك، دوای جەژنی قوربان، شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەن.

سەردانی وەفدە باڵاكەی هەرێم بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی (2020) و دۆسییەی نەوت و بارودۆخی ئەمنی ناوچە جێناكۆكەكان.

بڕیارە دوای كۆتایی پشووی جەژن، وەفدەكە سەردانی بەغدا بكەن و دۆسییەی نەوت و بارودۆخی ئەمنی ناوچە جێناكۆكەكان و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لێپرسراوی باڵای تری حكومەتی عێراق كۆببنەوە.

چاوەڕوانیش دەكرێت، لەو سەردانەدا لێپرسراوانی باڵای حكومەتی هەرێم و بەغدا، لەسەر دۆسیەی نەوت بگەنە رێككەوتنی كۆتایی و پشكی هەرێمیش لەناو بودجەی (2020) یەكلایی بكرێتەوە.