رووداوێكی هاتوچۆ 9 كه‌سی كرده‌ قوربانی

11/08/2019 - 19:48 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

له‌ سنووری قه‌زای خورماتوو به‌هۆی وه‌رگه‌رانی دوو ئۆتۆمبیله‌وه‌ سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی تریش برینداربوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11/8/2019 له‌ سه‌ر ڕێگای خورماتوو - داقوق دوو ئۆتۆمبێل وه‌رگه‌ڕاون، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌، كه‌ ژنێك و دوو پیاو بوون، هاوكات شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ قوربانییه‌كان هه‌موویان خزم و كه‌سی یه‌كترن و خه‌ڵكی سنووری خورماتوون له‌ هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌بن.