خشتەی سەردانی كردنی گرتووخانەكانی هەولێر بزانن

12/08/2019 - 09:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆو سبەینێ‌ كەسوكاری ڕاگیراوان دەتوانن سەردانی بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوە بكەن.
(خەسرۆ غازی خۆشناو) بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر رایگەیاندووە، رۆژی دووەمی جەژن كە دەكاتە ئەمڕۆ لەگەڵ سبەینێ‌ كەسوكاری ڕاگیراوان دەتوانن سەردانیان بكەن.
ناوبراو راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ تایبەتە بە ئافرەتان و سبەینێش پیاوان دەتوانن سەردانی ڕاگیراوان بكەن، ئامادەكارییش بۆ پێشوازیكردن لە سەردانیكاران كراوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر دەشڵێت، كاتی سەردانیكردن لە هەردوو رۆژی دووەم و سێیەمی جەژندا، لە كاتژمێر (8) ی بەیانییەوە بۆ كاتژمێر (12) ی نیوەڕۆیەو دوای جەژنیش سیستەمەكە وەك پێشووی لێ دێتەوە.