مەسعود بارزانى: پێویستە چارەسەرى یەکجارى بۆردومانەکانى ئێران و تورکیا بدۆزینەوە

12/08/2019 - 13:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

سەۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایدەگەیەنێت: پێویستە چارەسەرى کۆتایى بۆ بوردومانى ناوچەسنوریەکانى هەرێمى کوردستان للەلایەن تورکیا و ئێرانەوە بدۆزینەوەو هیچ بینویەک نەدەین بە دوو ووڵاتە.

 

مەسعود بارزانى، سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە کۆبونەوەیکدا لە چۆمان لە ناوچەى باڵەکایەتى ڕایگەیاند: دەبێت چارەسەرێکى کۆتایى بۆ بوردومانى ناوچەسنوریەکانى هەرێمى کوردستان للەلایەن تورکیا و ئێرانەوە بدۆزینەوەو چیتر خوێنى کورد نەڕژیت هیچ بینویەک نەدەین بە دوو ووڵاتە تا جارێکیتر هاوڵاتیانى کورد بکەنە قوربانى.

 

هەروەها سەبارەت بە چارەسەرى ئەو کێشەیە ئاماژەى بەوەدا: چەند هەنگاوێک دەگرینەبەر تا چیتر تورکیاو ئێران بیانویان نەبێت بۆ بەردەوام ببون لە تۆپبارانى ناوچەسنوریەکانى هەرێم بەڵام بەدڵنیایی یەوە جارێکیتر خوێنى کورد بەدەستى کورد ناڕژێت و ناهێڵین دۆخى هەرێمى کوردستان تێکبچێت.

 

جیگەى ئاماژەیەی ڕۆژانە بە بیانوى لێدان لە پەکەکە هەردوو وڵاتى تورکیاو ئێران تۆپبارانى ناوچەسنوریەکانى هەرێم دەکەن و بەهۆیەوە خەڵکى سیڤیل و بێتاوان دەبنە قوربانى و چەندین گوند چۆڵ و وێران بوون.