دوو رۆژی داهاتوو كەشوهەوا گەرمتر دەبێت

12/08/2019 - 15:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوهەوای بڵاوكردەوە و رایگەیاند، تاوەكو رۆژی پێنجشەممە پلەی گەرما بەرزدەبێت.

ئەژی چەتۆ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان راگەیاند "بەپێی پێشبینەكانی كەشناسی تاوەكو رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 15-8-2019 پلەكانی گەرما روو لەبەرزبوونەوە دەبن و دواتر قۆناخ بە قۆناخ پلەی گەرما دادەبەزێت".

هەروەها وتی "لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەی گەرما لە شاری هەولێر دەگاتە 47 پلەی سیلیزی، لە كەركووك لە نێوان 48 بۆ 49، لە هەڵەبجە 46، لە سلێمانی 45 و لە دهۆكیش دەگاتە 44 پلە، بەڵام زیاتر لە دوو رۆژی داهاتوودا هەست بەبەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەكرێت".