حكومەت روونكردنەوە لەبارەی پشووی جەژنی قوربان دەدات

13/08/2019 - 07:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی پشووی ئەم پێنجشەممەیە 15/8/2019، ڕوونكردنەوە دەدات.
(جوتیار عادل) وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنجشەممە 15/8/2019 لەگەڵ پشووەكانی جەژنی قوربان دەبێت و لە دامودەزگاكان پشوو دەبێ، هەفتەی داهاتوو دەوام دەست پێ دەكاتەوە.
پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا باسی لەوە كردبوو، كە پشووی جەژن لە یەكشەممە بۆ پێنجشەممە دەبێت، بەڵام بەلای بەشێك لە هاوڵاتیان و فەرمانبەران وا لێكدانەوەی بۆ دەكرا، كە ڕۆژی پێنجشەممە دەوام بێ، بەڵام وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەی بۆ باسنیوز دووپات كردەوە، كە دەوامی فەرمی دەكەوێتە ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو.