کەلار... گەنجێک لەڕوداوێکى هاتوچۆدا دەبێتە قوربانى

13/08/2019 - 12:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ووتەبێژى پۆلیسى گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ سێ شەممە لە ڕوداوێکى هاتوچۆدا ترکتۆرێک بەسەر گەنجێکدا دەکەوێت و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.

 

على جەمال قدوورى، ووتەبێژى پۆلیسى گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست کوردیو کەوتووە ڕایگەیاند: سەرلەبەیانى ئەمڕۆ لە ناحیەى ڕزگارى سەر بە قەزاى کەلار کەنجیک بەناوى شاهۆ هیجران حەسەن لە دایکبوى ساڵى ٢٠٠٢ بەمەبەستى کێڵانى زەوى لە گوندەکەیان گوندى قەرێتاغ کردووەو لەکاتى ئیشکردندا تراکتۆرەکە بەسەریدا کەوتووەو دەستبەجێ گیانى لەدەستداوە.

 

هەروەها ووتیشى: لەئێستادا تەرمەکەى ڕەوانەى پزیشکى دادوەرى قەزاى کەلار کراوە بەمەستى توێکارى.