مامۆستایەكی دیاری ئاینی ناوچە باڵەكایەتی كۆچی دوایی كرد

13/08/2019 - 13:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەمرۆ سێ شەممە 13/8/2019 مامۆستایەكی دیاری ناوچەی باڵەكایەتی بەهۆی نەخۆشیەوە لەنەخۆشخانەی دڵ لەشاری هەولیركۆچی دوایی كرد .


ئەمڕۆ مامۆستا ملا حەسەنی وەڵزێ" كەسایەتی باڵەكایەتی و مامۆستای ئاینی دیاری یەكگرتوو كۆچی دوایی كرد.


مامۆستا ملا حسن وەڵزی ، هاوڕێی هەژارو نەخۆش و منداڵ و گەنج و لاو پیر بوو كەسایەتیەكی خۆشەویستی ناوچەكە بوو ئەمڕۆ سێ شەممە لەنەخۆشخانەی دل لەشاری هەولێركۆچی دوایی كرد .


مامۆستا لە تەمەنی مامۆستایەتیدا كەسایەتیەكی كاریگەری ناوچەكە بوو بەشداری چەندین سوڵح و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی كردوە و هەمیشە هاوكاری هەژارانو نەداران بوو.