سلێمانى... بۆ گەشەى بەرهەمەکشتوکاڵیەکان هۆرمۆن بەکارنایەت

13/08/2019 - 13:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 
جێگرى بەڕێوەبەرى کشتوکاڵی سلێمانى ڕایدەگەیەنێت: بەشێک لە ھاووڵاتیان ترسیان لە بەکارھێنانی ھۆرمۆنات ھەیە لە بەرھەم ھێنانی بەروبومی کشتوکاڵیدا بەڵام لەبەرهەمە ناوخۆییەکاندا بەکارناهێنرێن.
 
 
ڕزگار حەمە خدر، جێگری بە ڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ڕایگەیاند: جوتیاران بۆ بەرھەم ھێنانی بەروبومە کشتوکاڵیەکان بەردەوام بۆ بەھێزکردنی توانای بەرھەمەکان و زەویەکانیان پشت بەسەماد دەبەستن تەنھا بۆ ئەو ماددەکەمانەی کە لە زەویەکەدا بونی ھەیە.
 
 
وتیشی: لەلایەن جوتیارانەوە ھیچ جۆرە دەرمانێکی پرۆتینی و  ھۆڕمۆنی بەکار ناھێنرێت و دڵنیایى دەدەین بە هاوڵاتیان کە باشترین جۆری بەرھەمی ناوخۆی بەرھەم دێت لەکوردستاندا.