بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم دیاری دەكات

13/08/2019 - 13:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بزووتنەوەی گۆڕان جێگری سەرۆكی هەرێمی یەكلادەكاتەوە لەنێوان ئەوسێ كاندیدەی لە كێ بڕكێدابوون، بۆوەرگرتنی ئەو پۆستە.

بەپێی زانیارییەكان كەلەمیدیاكانەوە بڵاوكراونەتەوە سارچاوەیەكی ئاگاداری ناو بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاندوە" عومەری سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان مستەفای سەیدقادری وەزیری پێشووی پێشمەرگەی وەك جێگری سەرۆكی هەرێم دیاری كردووە."

پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم بەركەوتەی بزووتنەوەی گۆڕانە سێ كاندید ناویان دەهێنرێت بۆوەرگتنی پۆستەكەو ئەوانیش هەریەكە لە (مستەفای سەید قادر، جەمال محەمەد و محەمەد تۆفیق ڕەحیم) ، بەڵام ئەو سەرچاوەیە بە ئاماژەی بەوەشداوە دوو كاندید كێبڕكێیان كردووە ئەوانیش (مستەفای سەید قادر، محەمەد تۆفیق ڕەحیم)وون.

ئەگەری ئەوە هەیە ململانێكانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان توندتر ببێتەوە چونكە لە ماوەی رابردوودا محەمەد توفیق رەحیم دەستی لە خانەی راپەراند كێشایەوە بۆ ئەوەی لەلایەن رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕانەوە وەك جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان دیاری بكرێت.
جێگەی ئاماژەیە وابڕیارە دوای جەژنی قوربان ناوی جێگری سەرۆكی هەرێم لەگەڵ بەركەوتەوە و پشكەكانی تری بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكرا بكرێت.