گەرمیان...هاوڵاتیەك مەبڵەغێك پارە دەدۆزێتەوە،رادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە

13/08/2019 - 13:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


دوای ئەوەی هاوڵاتیەك بڕێك پارەدەدۆزێتەوە و دواتر رادەستی پۆلیسی دەكات و ئەمڕۆ سێ شەمەش لەلایەن ئەفسەری بنكەی پۆلیسی ڕزگاریەوە ڕادەستی خاوەنەكەی كرایەوە.


پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردوەتەوە دوای ئەوەی چەند ڕۆژێك پێش ئێستا هاوڵاتیەك لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای كەلار مەبلەغێك دراوی ئەمریكی بەبڕی پێنج هەزارو شەش سەد دۆلار ( 56 ) وەرەقە و 274000 دراوی عیراقی دۆزیەوەو ڕادەستی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری كرد بەمەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ خاوەنەكەی.


پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە ئەوبڕە پارەیەی لەبەشی ئەماناتی پۆلیس هەڵگیراو ئەمڕۆ سێ شەمە لەلایەن ئەفسەری بنكەی پۆلیسی ڕزگاریەوە ڕادەستی خاوەنەكەی كرایەوە.