دووكان...گەنجێك دەخنكێت

13/08/2019 - 14:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


پاش نیوەرۆی ئەمرۆسێ شەممە13/8/2019 لەكاتی مەلەكردندا گەنجێكی بەرەگەز عەرەب لەسەیرانگای دووكان دەخنكێت و گەنجەكەش بەمەبەستی گەشت كردن سەردانی ئەو شوێنەی كردبوو.


بەپێی زانیارییەكانی كوردیو كە دەستی كەوتون ئەو گەنجەی خنكاوە تەمەنی 22 ساڵە بە رەگەز عەرەبە و خەڵكی پارێزگای دیالە.


بەپێی ئەو زانیاریانەكەبڵاوكراونەتەوە ئەو گەنجە نەخۆشی شێرپەنجەی ھەبووە و لە نەخۆشخانەی ھیوا لە سلێمانی چارەسەری پێدراوە، بۆ گەشتكردن ھاتووەتە دوكان و لەناو ئاوەكەدا خنكاوە.


ئەو شوێنەی گەنجەكەی لێی خنكاوە پێی دەگوترێت بەری ساردكە و پەرژینكراوە و بۆئەوەی گەشتیار بۆی نەچنو تیایدا مەلە نەكەن چونكە پێشتریش چەند رووداوێكی ھاوشێوەی لێ رووداوە .