حكومەتی هەرێم رۆژی پێنج شەممەشی كردە پشوو

13/08/2019 - 14:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی پشووی رۆژی پێنجشەممە 15/8/2019، ڕوونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت دەوام لە هەفتەی داهاتووە دەوام دەست پێ دەكاتەوە.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندوە، ڕۆژی پێنجشەممە 15/8/2019 لەگەڵ پشووەكانی جەژنی قوربان دەبێت و لە دامودەزگاكان پشوو دەبێ، هەفتەی داهاتوو دەوام دەست پێ دەكاتەوە.

جێگەی ئاماژەیە پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا باسی لەوە كردبوو، كە پشووی جەژن لە یەكشەممە بۆ پێنجشەممە دەبێت.