ئەمینداری گشتی بەبۆنەی وەفاتی (ملاحەسەنی وەڵزێ)وە پەیامێك ڕادەگەیەنێت

13/08/2019 - 14:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


دوای ئەوەی ئەمڕۆ سێ شەممە 13/8/2019 مامۆستا ملاحەسەنی وەڵزێ مامۆستای دیاری ناوچەی باڵەكایەتی بەهۆی نەخۆشیەوە لەنەخۆشخانەی دڵ لەشاری هەولیركۆچی دوایی كرد ئەمینداری گشتی بەوبۆنەیەوەپەیامێكی ڕاگەیاند.


بەڕێز مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە پەیامێكیدا ڕایگەیاند: ‏هەواڵی وەفاتی برای چالاكی كاروان ومامۆستای مجاهد وئازیزی ئاینی شاری هەولێرجەنابی مامۆستا (ملاحسن وەڵزێ) ،دڵگرانی كردم وخێرا سروودی جاویدانی انا للە وانا الیە راجعون مان وتەوە ،


لەپەیامەكەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو راشیگەیاند"لەخودای رەحمان داواكارم پلەی باڵای بەهەشتی پێ عەتا بكات و پاداشتی خەبات وتێكۆشان و زەحمەتەكانی بداتەوە ."