دەربەندیخان...ئۆتۆمبێلێك وەردەگەرێت ،شۆفێرەكەی دەبێتە قوربانی

13/08/2019 - 15:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەمرۆ سێ شەممە 13/8/2019 لەسەر رێگای كەلار – دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێك وەردەگەرێت و بەو هۆیەشەوە شۆفێرەكەی دەبێتە قوربانی.


بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە" ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئابی 2019، لەسەر رێگای كەلار - دەربەندیخان لە نزیك ناوچەی گەزەڵان روداوێكی هاتوچۆ لەجۆری وەرگەڕان رویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبیلەكە بە سوكی بریندار بووە".


أ.س