×

تێبینی

There was a problem rendering your image gallery. Please make sure that the folder you are using in the Simple Image Gallery Pro plugin tags exists and contains valid image files. The plugin could not locate the folder: media/k2/galleries/441252

كەشناسی بەرزترین پلەی گەرمی شارەكانی هەرێمی ئاشكراكرد

13/08/2019 - 16:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكراى كرد، به‌رزترین پله‌ى گه‌رمى له‌ خانه‌قین تۆمار كراوه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13/8/2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ تێیدا به‌رزترین پله‌ى گه‌رمیی تۆماركراوى دوێنێ دووشه‌ممه‌ى شاره‌كانى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو، ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ دوێنێ له‌ خانه‌قین، 52 پله‌ى سه‌دى تۆمار كراوه‌.

دواى خانه‌قین، دوێنێ له‌ خورماتوو 49 پله‌ى سه‌دى تۆمار كراوه‌، له‌ شه‌مامك، خه‌بات، كه‌لار، مه‌یدان و زاخۆش 47 پله‌ى سه‌دى تۆمار كراوه‌، له‌ هه‌ولێر، دهۆك، بارزان، ئاكرێ و هه‌ڵه‌بجه‌ش 45 پله‌ى سه‌دى تۆمار كراوه‌.

ئەلبوومی وێنەکان

{gallery}441252{/gallery}