كەسێك زیاتر لە پێنج هەزار دۆلار دەدۆزێتەوە بزانە چی لەو پارەیە دەكات

13/08/2019 - 17:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

هاولاتییەکى ناحیەى رزگارى سەر بە قەزاى کەلار زیاتر لە پێنج هەزار دۆلار و بڕێک پارەى عێراقى دەدۆزێتەوەو دەیگەڕێنیتەوە بۆ خاوەنەکەى.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى گەرمیان بڵاویکردەوە: دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا هاوڵاتیەک لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار، بڕی پێنج هەزارو شەش سەد دۆلار (56) وەرەقە و 274000 دراوی عیراقی دۆزیەوەو ڕادەستی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری کرد بەمەبەستی گەڕاندنەوەی بۆ خاوەنەکەی.
ئاماژەى بەوەشکردووە: ئەوبڕە پارەیە لەبەشی ئەماناتی پۆلیس هەڵگیراو ئەمڕۆ سێ شەمە لەلایەن ئەفسەری بنکەی پۆلیسی ڕزگاریەوە ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.