پلەكانی گەرما دادەبەزن

14/08/2019 - 15:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان وادەی كۆتایی هاتنی ئەو شەپۆڵە گەرمایەی راگەیاند كە چەند رۆژێكە ناوچەكانی هەرێمی گرتۆتەوە.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو نزم دەبنەوە.

ئاشكراشیكردووە، لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما (3 بۆ 5) پلەی سەدی نزم دەبنەوە.

بەشی پێشبینی رونیشیكردۆتەوە، كە نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما لە چەند رۆژی داهاتوودا لە ئەنجامی لاوازبوونی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانەیە لەسەر هەرێمی كوردستان.