یەکەم کاروانی حاجیان کەی دەگەڕێنەوە هەرێم

14/08/2019 - 17:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 

دوای کۆتایهاتنی وەرزی فەریزەی حەجی ئەمساڵ بڕیارە لە سبەینێوە پۆل پۆل حاجیان بگەڕێنەوە خاكی وڵات لە هەردوو ڕێگای وشكانی و ئاسمانیەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاماژەی بەوەكرد، لە ڕۆژی شەممە 17ی ئەم مانگەوە گەڕانەوەی حاجیانی هەرێم دەستپێدەكات و گەڕانەوەی یەكەم كاروانی حاجیان لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەبێت.

وتیشی، “پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجیان 15 بۆ 20 ڕۆژ دەخایەنێت”.

لای خۆشیەوە، خالید عەتیە، سەرۆكی دەستەی حەج و عومرەی عیراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە مەككەی پیرۆز ڕایگەیاند، كە لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا هیچ پلەیەكی تایبەتمان بۆ بەرپرسان دیاری نەكردووە.

سەبارەت بە كاتی گەڕانەوەی حاجیان ئاشكرای كرد، كە گەڕانەوەی حاجیان بۆ خاكی وڵات لە سبەینێ پێنج شەممەوە لەڕێگەی ئاسمانی و ڕۆژی هەینی لەڕێگەی وشكانیەوە دەستپێدەكات.