ئه‌م كه‌سانه‌ موچەیان دەبڕدرێت له‌هه‌رێمی كوردستان

15/08/2019 - 15:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ بڕینی‌ موچه‌ی‌ به‌شێك له‌زیندانیانی‌ سیاسی له‌ هه‌رێم ده‌درێت و به‌رپرسێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش هۆكاره‌كه‌ی‌ ئاشكراده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت موچه‌ی‌ به‌شێك له‌زیندانیانی‌ سیاسی ده‌ربرێت كه‌ ماوه‌كه‌یان به‌كۆتا هاتوه‌ و ئه‌وه‌ش پێشتر به‌یاسا رێكخراوه‌.

فواد عوسمان,وته‌بێژی وه‌زاره‌تی‌ كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ڕایگەیاند: پێشتر كه‌ یاسای تایبه‌ت به‌ زیندانیانی‌ سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان دارێژرا واده‌كه‌یان بۆ دیاریكرا كه‌ ماوه‌ی‌ 10 ساڵ مینحه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ زیندانیانی‌ سیاسی خه‌رجبكرێت.

رونیشیكرده‌وه‌ له‌ 31ی 6ی 2019 ئه‌و مینحه‌یه‌ی‌ به‌شێك له‌زیندانیانی‌ سیاسی له‌ هه‌رێم ماوه‌ی‌ 10 ساڵه‌ واده‌كه‌ ته‌واو ده‌كه‌ن و ئه‌و هاوكارییه‌یان پێنادرێت و واده‌كه‌یان به‌كۆتادێت.

راشیگه‌یاند به‌گوێره‌ی‌ یاساكه‌ ماوه‌ی‌ 10 ساڵ مینحه‌ ده‌درێـته‌ زیندانیانی‌ سیاسی بۆیه‌ به‌شێكیان واده‌كه‌یان به‌كۆتادێت ,وتیشی ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ئه‌و مینحه‌یه‌یان پێده‌درێت موچه‌ی‌ دیكه‌یان هه‌یه‌.

فواد عوسمان بۆ سایتی سلێمانی ئەوەشی ئاشكراكرد له‌ ئێستادا موچه‌كه‌ چه‌ند مانگێك دواكه‌وتووه‌ هه‌ربۆیه‌تا چه‌ند مانگێكی‌ دیكه‌ موچه‌یان پێده‌درێت به‌لاَم دوای‌ ئه‌وه‌ مینحه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ زیندانیانی‌ سیاسی به‌شێكیان ده‌بردرێت.