وێنەكانیان ببینن، دوو كوڕو باوكێك خنكان

16/08/2019 - 11:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

لەسنووری ناحیەی قادر كەرەمی سەربە پارێزگای كەركوك و لەكاتی مەلەكردندا باوك و دوو كوڕی دەخنكێن.

ئێوارەی دوێنێ‌ لە گوندی (نەورۆزو داربەسەرە) لە ناحیەی قادركەرەم، لە كاتی مەلەكردندا دوو كوڕو باوكێك خنكان بەناوەكانی (موحەمەد جەمال ئەحمەد) لە دایك بووی (1999) (ئەحمەد جەمال عەلی) لەدایك بووی (2009) و باوكەكەش ناوی (جەمال ئەحمەد عەلی) لەدایك بووی (1972) دانیشتووی گوندی (باوە) ی ناجیەی (لەیلان) ی كەركوكن.

ڕووداوەكە بەم شێوەیە ڕوویداوە، لەكاتی مەلەكردن یەكێك لەكوڕەكان دەخنكێت و باوك و كوڕەكەی تر هەوڵی ڕزگاركردنی دەدەن، بەڵام ئەوانیش دەخنكێن.

دوای رووداوەكەش تیمە فریاگوزارییەكان دەگەنە شوێنەكەو قوربانییەكان رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی شاری كەركوك دەكەن.

 

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏‏لحية‏ و‏لقطة قريبة‏‏‏‏

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏‏سيلفي‏ و‏لقطة قريبة‏‏‏‏

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، و‏‏لقطة قريبة‏‏‏