گەنجێك لەكاتی مەلەكردن خنكا

17/08/2019 - 09:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

لە سنوری شارۆچكەی چەمچەماڵ، گەنجێك لە كاتی مەلەكردندا خنكاو تەرمەكەی، ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كرا. 

گەنجێك بەناوی (م، ع، ك) لە دایك بووی ساڵی (1987) دانیشتووی شارەدێی شۆڕشی سەر بە شارۆچكەی چەمچەماڵی پارێزگای سلێمانی خنكا. 

تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویكردۆتەوە، بە وتەی كەس و كارەكەی ئەو گەنجە، لەكاتی مەلەكردندا، لە گوندی قرخ خنكاوەو تەنها خۆی بووەو كەسی تری لەگەڵ نەبووە.