پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی باندێكی ڕاگەیاند

17/08/2019 - 11:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا باندێكیان دەستگیركردوە كە هەستاون بەڕێگریكردن لە گەشتیاران.


عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە جەژندا لەلایەن باندێكی دووكەسیەوە ڕێگری لە چوار هاوڵاتی عەرەب لە ناو شاری هەولێر كراوەو لە ئێستادا ئەو باندە دەستگیركراون.


هەروەها ووتیشی: ئەو باندە كە لە دوو كەس پێكهاتبوون بەناوی ئاسایشەوە چوار هاوڵاتیەیان فریوداوەو ئۆتۆمبێلێكی جۆری BMW یان پێ بوە لێیان وەرگرتون و ئامانجیان بردنی ئۆتۆمبێلەكەبووە.


ئاماژەیان بەوەشكرد: لەدوای ڕوداوەكە تۆمەتبارەكان دەستگیركران و چوار هاوڵاتیەكە سەلامەتن و ئۆتۆمبێلەكەیان ڕادەستكراوە.