چوار هاوڵاتی كورد لە سزای لەسێدارەدان ڕزگاركران

18/08/2019 - 09:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


چوار زیندانیكراوی كورد كە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو و لە بەندیخانەكانی ئورمیە و سنە ڕاگیرابوون دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی كوژراوەكان لە سێدارە ڕزگارییان بوو.

 

بە گوێرەی هەواڵێكی رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕۆژی شەممە 17ی ئابی 2019، دوو زیندانیكراو بە ناوەكانی محەمەد و حەمید، كە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابووو بۆ ماوەی 11 و شەش ساڵ لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوون، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی كوژراوەكان و پاشگەز بوونەوە لە سكاڵاكانیان، سزای سێدارەكەیان هەڵوەشایەوە.



لەلایەكی دیكەوە ئەسغەر جەهانگیر، بەرپرسی بەندیخانەكانی پارێزگای سنە ڕایگەیاند: دوو زیندانیكراوی دیكەی كورد كە سزای سێدارەیان لەسەر بوو، لە مەرگ رزگاریان بووە و سزاكەیان هەڵوەشاوەتەوە.