گەرمیان... بەهۆی یاری ئاگرینەوە منداڵێك گیانی لەدەستدا

18/08/2019 - 09:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: یەكێك لەومنداڵانەی بەهۆی یاری ئاگرینەوە یەكەم ڕۆژی جەژن سوتان، گیانی لەدەستدا.


عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: دوای ئەوەی یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای كەلار دوو منداڵ یاری ئاگرینیان خستبوە نێو بەرمیلی نەوتەوەو لەئەنجامدا پێیاندا تەقیەوەو هەردوكیان سوتان.


هەروەها ئەوەشیان خستەڕوو: دوای چارەسەری پێویست لەفریاكەوتنی كەلار بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتانەكەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كران و ئێوارەی دوێنێ شەمە یەكێك لەمنداڵەكان كەتەمەنی حەوت ساڵە و بەناوی (ئەنەس جەبار محمد) لەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.