كاتی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن دواناخرێت

18/08/2019 - 15:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەندامێكی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا ڕیدەگەیەنێت وەزارەتی پەروەردە كاتی دەستپێكردنی دەوامی قوتابخانەكانی دوا نەخستوە و لە15/9/2019 دەوام دەست پێ دەكاتەوە.

گەلاوێژ عوبێد، ئەندامی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانیكی رۆژنامەوانیدا ،ڕاگەیاندوە "وەزارەتی پەروەردە كاتیدەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2019/2010ی دوا نەخستووە ولەگەڵ وەزیری پەروەردە قسەم كردووە و ڕەتی كردووەتەوە كە دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن بۆ مانگی 10ی ئەمساڵ دوا خرابێت".

ئەو ئەندامەی لێژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان باسی لەوەش كرد، وەزارەتی پەروەردە بریاری داوە دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن لە ھەرێمی كوردستان لەكاتی خۆیدا بێت".

وەزارەتی پەروەردە دەستپێكی خوێندنی لە 15ی 9 بۆ ھەموو ساڵێك دیاری كردووە، پێشتریش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا وا بڵاو كرایەوە، كە دەستپێكی خوێندنی ئەمساڵ دوا خراوە بۆ1/10/2019.