وێنەكەی ببینە .. گەنجێك لەبەردەم ماڵەكەیدا بە دەستڕێژی گولـله‌ دەكوژرێت

18/08/2019 - 16:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

به‌ هۆكارێكی نادیار گه‌نجێك له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا له‌ ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك به‌ ده‌سترێژی گولـله‌ كوژرا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ رووداوه‌كه‌، كه‌ نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌، (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 18ى ئابى 2019) ڕایگەیاند: به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هاووڵاتییه‌ك له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا له‌ ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك به‌ ده‌سترێژی گولـله‌ كوژرا.

سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ دواڕۆژ وتیشی: "تائێستا هۆكاری ئه‌و رووداوه‌ دیارنیه‌ و ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتووه‌".

ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك سه‌ر به‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌شە له‌ سنورى پارێزگاى دهۆك.

ئەلبوومی وێنەکان