سبەی مووچەی ئەم شوێنە دابەشدەكرێت

18/08/2019 - 17:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لەدابەشكردنی موچەی مانگی 5 بەردەوامەو سبەینێ موچەی وەزارەتی داد دابەشدەكرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەبانكەكانەوە دەست كەوتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئاگاداری كردوونەتەوە كە سبەینێ 19ی 8ی 2019، موچەی مانگی 5ی وەزارەتی داد دابەشدەكرێت.

هەر لەزانیارییەكاندا هاتووە، وەزارەتی دارایی چاوەڕوانی ناردنی پارەكەی بەغدا دەكات، بۆئەوەی دابەشكردنی موچە خێراتر بكرێت.