كچێكی تەمەن 30 ساڵی خنكا

18/08/2019 - 18:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


پاشنیوه‌ڕۆى (ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 18ی ئابی 2019) كچكێی ته‌مه‌ن 30 ساڵ له‌ رووباری خابوور-ی قه‌زای زاخۆ خنكا.

رائید بێوار عه‌بدولعه‌زیز، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی دهۆك ڕایگەیاند: "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كچێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، به‌ناوی (زه‌هرا حسێن) له‌ نزیك پردی خانی كه‌وتووه‌ته‌ ناو رووباری خابوور-ه‌وه‌ و خنكاوه‌".

رائید بێوار وتیشی: "تیمه‌كانی گه‌ڕان له‌ به‌رگریی شارستانی قه‌زای زاخۆ له‌و شوێنه‌ به‌دوای ته‌رمى كچه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێن، به‌ڵام تائێستا نه‌یاندۆزیوه‌ته‌وه‌".