فەلاح مستەفا پۆستێكی تری وەرگرت

19/08/2019 - 11:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەرپرسی پێشووی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پۆستی ڕاوێژكاری لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وەرگرت.

دوێنێ یەكشەم 18ی ئاب، فەلاح مستەفا لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیویەتی،" دڵخۆشم بە دەستبەكاربوونم وەك گەورە راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستانی عێراق، نێچیرڤان بارزانی لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان".

ئەو دەڵێت "هیوادارم لە ژێر سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانیدا كار و بەرپرسیاریەتییە نوێیەكانم لە خزمەتی خەڵك و ناوچەكەماندا ئەنجام بدەم".

فەلاح مستەفا بەرپرسی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوو دواتر لە كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو پۆستە وەك پشكی پارتی مایەوە و سەفین دزەیی كرا بە بەرپرسی فەرمانگەكە.