كاتی دەوامی ناوەندەكانی خوێندن ڕاگەیەندرا

19/08/2019 - 14:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كاتی دەوامی ناوەندەكانی خوێندنی ڕاگەیاند كە هاوشێوەی ساڵانی پێشوو لە ناوەڕاستی مانگی نۆ دەستپێدەكات.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لیدوانیكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند" لەبارەی دواخستنی كاتی دەوامی ناوەندەكانی خوێندنەوە كە بڵاوكراوەتەوە ، راست نییە و هاوشێوەی ساڵانی پێشوو سەرەتای دەوامی ناوەندەكانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بەشێوەیەكی گشتی لە ناوەڕاستی مانگی نۆ دەستپێدەكات ‌و هەندێ‌ جاریش دەكەوێتە سەرەتای مانگی دە."

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان باسی لەوەش كرد، هەر گۆڕانكارییەك لەكاتی دەوامدا رووبدات ئەوان وەك وەزارەت بەفەرمی بڵاویدەكەنەوە.