گەرمیان...هاوڵاتیەك بەدەمانچە خۆی دەكوژێت

19/08/2019 - 14:38 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

گەرمیان...هاوڵاتیەك بەدەمانچە خۆی دەكوژێت


پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت سەرلەبەیانی ئەمرۆ هاوڵاتیەك لەناوشاری كەلار بەدەمانچە خۆی كوشتوەو تائێستاش هۆكارەكەی ئاشكرا نەكراوە.


لە رگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندوە"بەیانی ئەمڕۆ دوو شەمە19/8/2019 لەگەڕەكی ئاسودەی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای كەلار ئاگاداركراینەوە لەحاڵەتێكی خۆكوژی "

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە"دوای گەشتنی بنكەی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری بەشوێنی ڕوداوەكە پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوەكردوە لەسەرچۆنێتی و هۆكاری حاڵەتەكە لەئێستادا بەوتەی كەس و كاری ئەوەی گیانی لەدەستداوە بەناوی (هێمن جبار محمد ) لەدایكبووی 1986ە بەیانی ئەمڕۆلەماڵی خۆیاندابەهۆكارێكی نادیار بەدەمانچە فیشەكی بەخۆیەوەناوەو خۆی كوشتوە"

 

پۆلیس راشیگەیاندوە" لەئێستادا تەرمەكەی ڕەوانەی بزشكی دادوەری قەزای كەلار كراوەو لێكۆڵینەوەی بەرەوامە."