پیرەمەگروون ...سێ تۆمەتبار دەستگیردەكرێن

19/08/2019 - 14:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بنكەی پۆلیسی دارستانی پیرە مەگرون رایدەگەیەنێت لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی نكەكەیان سێ هاوڵاتیان دەستگیركردوە كە سەرقاڵی راوكردن بوون.


لەراگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە بنكەی پۆلیسی دارستانی پیرە مەگرون رایگەیاندوە" لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی پیرەمەگروون بۆ سنوری گوندی( زێوێ ) لە بناری چیای پیرەمەگروون بە مەبەستی چاودێریكردن و پشكنینی سنورەكە، توانیان ( ٣ ) هاووڵاتی دەستگیر بكەن كەبەمەبەستی ڕاوكردن هاتبوونە سنورەكە ."

بنكەی پۆلیسی دارستانی پیرە مەگرون ئاماژەی بەوەشداوە"پەڕاوی لێكۆڵێنەوە كراوەتەوە بۆئەو سیچ تۆمەتبارە وپەراوەكە ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی."