سبەینێ شاندێكی هەرێم سەردانی بەغداد دەكات

19/08/2019 - 15:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


وابریارە سبەینێ سێ شەممە 20/8/2019 شاندێكی باڵای هەرێم بۆگفتوگۆكردن لەگەڵ بەرپرسانی بەغداد لەبارەی كێشەكانی هەردولاوە سەردانی بەغداد بكات.


بەپیی زانیارییەكانی كوردیو شاندەكە لەبەرپرسانی باڵای حكومەتی هەرێم پێكدێت و بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی بودجەو نەوت و ناوچە جێ ناكۆكەكان سەردانی بەغداد دەكات.


بریارە شاندەكە پاكێجێك بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان بخاتە بەرەدەم هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق.