بناری قەندیل...بەهۆی بۆردومانی فرۆكە جەنگیەكانی توركیاوە دوو هاوڵاتی برینداردەبن

19/08/2019 - 15:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

نیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە 19/8/2019 فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی بناری قەندیلیان كردو بەوهۆیەشەوە دوو هاولاتی برینداردەبن.


ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین بڵاویكردوەتەوە بەهۆی بۆردومانی فڕكە جەنگیەكانی توركیاوە، بەداخەوە دوو هاوڵاتی برینداربوون.


ئاماژەی بەوەشداوە" تیمی فریاكەوتنی خێراو كارمەندانی نەخۆشخانەی شەهید عبدالرحیم لەسەنگەسەر لەزوترین كاتدا بەهانای بریندارەكانەوە چوون و چارەسەری پیویستیان بۆكراوە"


جێگەی ئاماژەیە بەبیانوی بونی گەریلاكانی پەكەكە لە بناری قەندیل ناوبەناو فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی ئەو مناوچانە دەكەنو تائێستاش بەوهۆیەوە چەندین هتاولاتی شەهید و برینداربونو هەردوو حكومەتی هەرێم و ناوەندیش لەئاستی ئەو بۆردومانانەدا هیچ هەڵوێستێكان نەنواندووە.