زانیاری نوێ له‌سه‌ر بكوژی كارمه‌نده‌كه‌ی به‌نزیخانه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ

19/08/2019 - 15:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
 دوای ئه‌وه‌ی  شه‌وی‌ رابردوو، ماتۆرسوارێك ته‌قه‌ له‌كارمه‌ندێكی‌ به‌نزینخانه‌یه‌ك ده‌كات له‌قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ‌ و ده‌یكوژێت‌، پاشان ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ پێی‌ بووه‌ ده‌یدزێت، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی 
وردەكاری كوشتنی كارمەندی بەنزینخانەكە ئاشكرا كرد.

سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگەیاند  "ئەم تۆمەتبارە ماوەی مانگێكە لە چەمچەماڵە و لە ماڵی خزمێكی بووە. دەمانچەكەی بە 800 دۆلار كڕیوە و چەند جارێك چووەتە ئەو بەنزینخانەیە".
وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌وشی راگه‌یانت "هۆكاری كوشتنی گەنجەكەی ناو بەنزینخانەكەی چەمچەماڵ لەلایەن تاوانبارەكەوە بۆ دەستكەوتنی 240 هەزار دیناری عێراقی بووە."

 وتیشی "شەوی رابردوو زانیویەتی بەنزینخانەكە چۆڵە بۆیە ئەو تاوانە گەورەیەی ئەنجامداوە".

ئاماژەی بەوەشدا، بكوژەكە دوای برینداركردنی دوای قوربانییەكە كەوتووە و لە ژووری كارگێڕی بەنزینخاكەش تەقەی لێكردووە. دوای كوشتنی، پارەكەی لەدەست دەرهێناوە.