وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رێنمایی تایبه‌ت به‌خوێندنى ماسته‌رو دكتۆرا ده‌رده‌كات

19/08/2019 - 16:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

به‌پێى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌رچووه‌ تایبه‌ته‌ به‌خوێندنى ماسته‌رو دكتۆرا بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، مۆڵه‌ت وه‌رگرتن به‌ مووچه‌ى بنه‌ڕه‌تى ده‌بێت و مه‌رجیش بۆ ماوه‌ى خزمه‌ت و كۆنمره‌ى گشتى و بوارى خوێندنه‌كه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌.

له‌كۆى مه‌رجه‌كان ئاماژه‌ به‌ ساڵى خزمه‌ت و منداڵ و پڕكردنه‌وه‌ى به‌ڵێننامه‌ بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ دراوه‌ كه‌ دوو هێنده‌ى مۆڵه‌تى خوێندنه‌كه‌ى خزمه‌تى مامۆستایه‌تى بكات و ئاماژه‌ به‌ بوونى پێشبڕكێ كراوه‌ له‌سه‌ر كورسییه‌كان و ژماره‌ى كورسییه‌كانیش سنوردار كراوه‌.

 

ئەلبوومی وێنەکان