دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن دیاریدەكرێت

20/08/2019 - 10:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

 

وەزیری پەروەردە رایگەیاند: یەكی ئەیلول مامۆستایان دەستبەكاردەبن و (21) ی ئەیلوولیش یەكەم رۆژی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنە.

لە كۆبوونەوەكەدا ژمارەیەك بڕیاردەركراون بۆ ساڵی نوێی خوێندن لەوانە، پێكهێنانی لێژنەیەك بۆ دیاریكردنی میكانیزمێك سەبارەت بە دانانی بەنكی پرسیارەكان تایبەت بە ئەزموونەكانی قۆناغی (12) ی ئامادەیی كە پێویستە لە ماوەی چوار مانگدا كارەكانیان تەواوبێت.